Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام و ڕێكخستنی وێنەی دەرچوونی خوێندكاران دەكات

بەهۆی ئاسایی بونەوەی بارودۆخی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان و بڕیار لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەناو كەمپەسەكاندا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەنوسراوێك داوا لە ڕاگرایەتی كۆلێج و پەیمانگاكانی دەكات ئامادەكاری بۆ دەست پێكردنەوەی خوێندن بكرێت لە 31 ی ئایاری 2020 و ڕێكخستنی وێنەی دەرچوون بۆ خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی. پاڵپشت بە كۆنوسی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە 5 لە 18 ی ئایاری 2020 بە ئۆنلاین و كۆنوسی كۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ژمارە 13 لە 6 ی ئایاری 2020 بە ئۆنلاین، بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی خوێندن دراوە لەنێو كەمپسەكاندا لە 31 ی ئایاری 2020 ، وە لە گشتاندێكدا بەژمارە 426 لە 13 ی ئایاری 2020 كە نوسینگەی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئاراستەی ڕاگرایەتی كۆلێج پەیمانگاكانی خۆی كردوە داوایان لێدەكات بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەری خوێندكاران ئامادەكاری بكەن بۆ ڕێكخستنی (وێنەی دەرچوون) ی بۆ خوێندكارانی قۆناغی كۆتایی واتە قۆناغی چواری كۆلیجەكان و قۆناغی دووەمی پەیمانگاكان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile