پانێلێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە خوێندنی ئۆنلاین لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەچوو
بە بەشداری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بانێلی نێودەوڵەتی ” خوێندن ناوەستێت، خوێندنی ئۆنلاین لە عێراق ” ئەنجامدرا، لە پانێلەکەدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ ئەزموونی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و خوێندنی ئەلکترۆنی خستەڕوو.
هەریەک لە رێکخراوی يونسكوى جيهان و عێراق
و كۆمپانياى نێودەوڵەتى هواوى و به بەشداربوونى جێگرى وزيرى خوێندنى باڵاى عێراق و سەرۆكی ( ٦) زانكۆی عێراق، لەگەڵ تەنها (٢) زانكۆ له هەرێمى كوردستان ئەوانیش زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی سەڵاحەدین و نوێنەرى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى كوردستان پانێلەکە بەڕێوەچوو کە تێیدا پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشێوازێکی زانستی باسی لە ئەزموونی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ( Covid_19 )ی بۆ بەشداربووانی پانێلەکە کرد و پاشان بە وردی تيشکی خستەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆن و ئەو گرفت وکێشانەی لەبەردەم ئەم شێوازی خوێندنەدا هەن.
هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەڵمەتێکی بەرفراوانی جۆراوجۆری لەپێناو هۆشیاکردنەوەی هاوڵاتیان و بەرگرتن لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەستپێکرد، لەئێستاشدا سەبارەت بە خوێندنی ئەلکترۆنی ئامادەکاری تەواوی لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.