توێژینەوەیەکی دیکەی ناوازە کە لەلایەن یەکێک لە خوێندکارانی ماستەری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەناوی (کامەران ئەمین ناسر) ئامادەکراوە بەناونیشانی ( prevalence of CRyptospridiosis amang Cancer patients in Sulaimani province/Iraq) و هەردوو مامۆستای زانکۆ (د.سالار ئیبراهیم عەلی و د.عەبدوڵا ئەحمەد حەمە) سەرپەرشتیان کردووە، لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بایەخدار و ئاستبەرزدا (International journal of Psychosocial Rehabilitation) بڵاوکراوەتەوە.
ئەمەش هەنگاوێکی تری زانستیانەی کۆلێج و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی ئەو توێژینەوانەی کە لەلایەن خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆوە ئەنجام دەدرێن.
بەبۆنەیەوە راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستیی دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی توێژەر و سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەکات بۆ ئەو هەوڵە زانستییە و وەك هەمیشەش پشتیوانیی دەردەبڕێت بۆ بەردەوامبوون لە كارە زانسییەكان لەپێناو خزمەتكردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا.
[learn_press_profile]
