یادى 117ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى به‌رێوه‌ده‌چێت
به نمایشكردنى كاره‌كانى خوێندكارانى به‌شه‌كانى كارگێرى میدیا له كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى و به‌شى راگه‌یاندن له په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى،ئه‌مرۆ 22/4/2015به ئاماده‌بونى به‌رێز د.ئالان فریدون على سه‌رۆكى زانكۆ و به‌رێزد.شێرزاد تۆفیق یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى، هه‌روه‌ها د.حكیم عوسمان راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى و ژماره‌یه‌ك له راگر و مامۆستایانى زانكۆ و رۆژنامه‌نوسان، یادى 117ساڵه‌ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى به‌رێوه‌چوو ،كه تیایدا كارى خوێندكارانى به‌شى كارگێرى میدیا له كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى و به‌شى راگه‌یاندن له په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى به هه‌ردوو به‌شى رۆژنامه و ته‌له‌فیزۆن كه به هاوكارى مامۆستایان ئاماده‌كرابوو نمایشكرا، د.حكیم عوسمان راگرى كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه 22/4 هه‌موو سالێك كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردى له به‌شى راگه‌یاندنى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى ئه‌م یاده به‌رز راده‌گیرێت وه ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى رابردوو به كردنه‌وه‌ى به‌شى ته‌كنیكى میدیا له كۆلێجى ته‌كنیكى كارگێرى بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م یاده له‌م به‌شه‌دا كرایه‌وه كه به كردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شه زانستیه ده‌رفه‌تێكى دیكه‌ى خوێندن بۆ به‌ده‌ستهێنانى بروانامه‌ى به‌كالۆروسى ته‌كنیكى له بوارى میدیادا به‌دیهات، وه ئه‌وه‌شى وت كه نمایشكردنى كاو چالاكى خوێندكارانى ئه‌م به‌شانه كه ساڵانه ئه‌نجامده‌درێت له‌م یاده‌دا ده‌رفه‌تى كاركردن بۆ خوێندكاران دابین ده‌كات له ده‌زگا رۆژنامه‌وانیه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن دا و له‌وانه كارى دیزاینى رۆژنامه‌و گۆڤارى خوێندكاران بوه‌ته‌جێى سه‌رنج و ده‌رفه‌تى كارى شیاو بۆبه‌شێك له‌و خوێندكارانه ره‌خساوه. جێى ئاماژه‌یه ئه‌مرۆ 117ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ركردنى یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى كوردى كه رۆژنامه‌ى (كوردستان) ه و له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌د به‌درخان و عبدالرحمان به‌درخان ه‌وه وه‌ك یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانى كوردى چاپ و بڵاو كرایه‌وه،ساڵانه له‌م به‌رواره‌دا رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یان و به‌شه زانستیه‌كانى راگه‌یاندن له زانكۆ و په‌یمانگاكان له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرن.