دوو توێژینەوەی پڕبایەخ لەلایەن دوو مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی رۆڵێكی باڵای بینیوە لە وشیار كردنەوەی هاووڵاتیان دژی ڤایرۆسەكەو بە ئەنجامدانی چەندین وۆركشۆپ و سیمیناری زانستی بۆ ناوەندە تەندروستییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. هەر لەو سۆنگەیەشەوە چەندین مامۆستای نمونەیی و پسپۆری بوارە جیاوازەكان رۆڵییان هەبوە لەو بارەیەوە، لە نوێترین كارو چالاكیە زانستییەكانی ئەكادیمیستانی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی بڵاوكردنەوەی دوو توێژینەوەی بایەخدارە لە لایەن (د.مەریوان عەبداللە و د.عبداللە ئەحمەد حەمە)ەوە كە ناوبراوان دوو مامۆستای نمونەیی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستین لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە رۆڵێكی بەرچاوو كاریگەریان هەبووە لە رووبەڕوو بوونەوەی پەتاكەدا. لە توێژینەوەكەی (د.عبداللە احمد حەمە) هەریەك لە (د.سەردار وەلی) و (مامۆستا سەبیحە شەریف) بەشداروهاوكاربوون كە هەردووكیان مامۆستای كۆلێجی تەكنیكی تەندروستین.
توێژینەوەكەش لە گۆڤاری (Kjar)ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاو كراوەتەوە، بۆ زیاتر سوود وەرگرتن لە زانیارییەكانی هەردوو توێژینەوەكە، دەتوانن سەردانی ئەم لینكانە بكەن: http://kjar.spu.edu.iq/index.php/kjar/article/view/499 http://kjar.spu.edu.iq/index.php/kjar/article/view/487