Back

توێژینەوەیەکی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی نێودەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە

بۆ یەکەمینجار و لە کارێکی زانستی ناوازەدا خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکتیکی سلێمانی، توێژینەوەیەکی زانستی دەربارەی (هۆکارەکانی دەرکەوتنی بەرگری بەکتریا دژی دەرمانی دژە بەکتریاکان) ئەنجام دەدەن و تێیدا چارەسەریش لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو، کە لە گۆڤارێکی زانستی جیهانی ئاستبەرزدا بڵاودەبێتەوە. توێژینەوەکە لەلایەن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و دەزگای مرۆیی (مام) سپۆنسەری کراوە و لە گۆڤاری زانستی (IRanian Red Crescent Medical Journal) بڵاوکراوەتەوە کە ئیمپاکت فاکتەرەکەی نزیکەی (١) دەبێت، هەروەها هەردوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (د.تەیب ئەحمەد حمە سوور، د.سالار ئیبراهیم عەلی ) سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە بوون. ئەمەش بۆ یەکەمجارە توێژینەوەیەکی خوێندکارانی زانکۆ بگاتە ئەو ئاستە و لە گۆڤارێکی بەناوبانگی جیهانیندا بڵاوبکرێتەوە بەو ئاستە بەرزەوە، بەوبۆنەیەشەوە راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی خوێندکارەکان و سەرپەشتیارەکانیان دەکات و وەک هەمیشە بەڵێن و پشتیوانییان بۆ دووپاتدەکاتەوە، وە هیوادارە نمونەیان زۆر بێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەکەماندا. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەزگای مرۆیی مام سپۆنسەری چەندین توێژینەوەی دیکەی خوێندکاران و مامۆستایانی کردووە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا کۆنفرانسێکی گەورەی تەندروستیدەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەی لەم هەفتەیەدا دەزگای مرۆیی مام بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری خزمەتی کۆمەڵگەی زانکۆ زیاتر لە هەزار کارتۆن خۆراکیان بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشکرد کە پێویستیان بەهاوکاری بوو.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile