لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمەکەماندا بە تایبەت کە لەئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆ لەسەر پرۆپۆزەڵی پێشکەشکراو، بڕیارە رۆژانی (٢٠٢٠/٩/٢٣,٢٢) بە چاودێری و سەرپەرشتی راستەوخۆی (پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بە زانکۆ بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (NHS)ی بەریتانی و زانکۆی تارانی پزیشکی، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانستی و تەندروستی ئەنجام دەدات.
کۆنفراسەکە بەناونیشانی (لەپێناو زیاتر ئاشنابوون بە نەخۆشییە میکرۆبیەکان و پلان و ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ) لە شاری سلێمانی بە بەشداریی چەندین توێژەری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم توێژەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەکەین تا بەرواری (٢٠٢٠/٨/١٠) توێژینەوەکانیان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە:
medicine@spu.edu.iq
زانیاری زیاتریش دەربارەی کۆنفرانسەکە لەم لیفلێتانەی خوارەوەدایە.
[learn_press_profile]
