١٣٩ مامۆستا بروانامەی بەشداربوونی وۆركشۆپێكی زانستییان پێبەخشرا
بەمەبەستی ئاشناكردنی مامۆستایانی زانكۆ بەو هەنگاوانەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی گرتویەتییەبەر لەچوارچێوەی پرۆسەی فێركردنی ئەلیكترۆنی، وۆركشۆپیكی زانستی سەبارەت بە (بەكارهێنانی خزمەتگوزارییە ئەلكترۆنییەكانی زانكۆ بۆ بواری فێركردن) بۆ زیاتر لە ١٤٥ مامۆستای كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆ بەڕێوەچوو، كە نزیكەی ٣ كاتژمێری خایاند و سەرجەم بابەتەكانی وۆركشۆپەكەش لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەكنۆلۆجیای زانیاری و لیژنەی فێركردنی ئەلكترۆنی زانكۆ هەر سێ مامۆستای راهێنەری خول ( م.جمال كاك برا و م.میران حمە رحیم سعید و م.ئاودێرم محمد احمد ) بەشێوەیەكی زانستی و ئەكادیمی خرانەڕوو.
دوابەدوای ئەنجامدانی وۆركشۆپەكە بە ئیمەیل هەر سێ مامۆستای ڕاهێنەر و ١٣٩ مامۆستای بەشدار لە خولەكە بروانامەی بەشداربوونیان پێبەخشرا، مامۆستایانی بەشداربووش لە دوای وۆركشۆپەكە لە رێگەی فۆرمێكی ئەلكترۆنییەوە فیدباكی خۆیان لەسەر وۆركشۆپەكە دەربری، وە بەپێی سەرنج و پێشنیارەكانیان زۆر بەگرنگەوە باس لە سوودی ئەم جۆرە وۆركشۆپانە دەكەن و پێیان باشە كە ئەم جۆرە چالاكیانە بەردەوام بێت.
شایەنی باسە بڕیارە وۆركشۆپی داهاتوو لەسەر هەریەك لە بابەتەكانی (پرۆفایلی مامۆستا و گوگل سكۆلەر) بێت.