توێژەرانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هاوشانی توێژەرە جیهانییەكان توێژینەوە لەسەر کۆرۆنا ئەنجام دەدەن
توێژەرانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شانبەشانی توێژەرە جیهانییەكان لە هەوڵ و كۆششدا بوون بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)، بۆ ئەم مەبەستەش چەند توێژەرێكی زانكۆمان چەند توێژینەوەیەكی زانستی بە پێزیان بە هاوبەشی لەگەڵ چەند توێژەرێكی ئەوروپیدا ئەنجامداوە.
لەئێستاشدا توێژەرانی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و توێژەرە ئەوروپییەكان سەرقاڵی چەندین توێژینەوەی ترن لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو توێژینەوانەی تر لە گۆڤارە ئاست بەرزە جیهانییەكاندا بڵاودەكرێنەوە، هەر هەمان گرووپی توێژینەوە دووەمین توێژینەوەیان لەسەر كاریگەری ئەرێنی رووەكی (Rosemary) لەسەر بەرگری لەشی مرۆڤ ئەنجامداوەو لە (phytotherapy research) بڵاوكراوەتەوە كە (impact factor)ەكەی نزیكەی (4)ە، کە ئەمەش رەنگە رووەكێكی بە سوود بێت بۆ بەرز كردنەوەی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرجەم توێژەرانی زانكۆ دەكات و بەڵێنیان پێدەدات كە هەمیشە پشتیوان و هاوکاریان بێت.
لای خۆشیانەوە توێژەران سوپاسی سەرۆكایەتی زانكۆ و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆ دەكەن كە هەمیشە پشتیوانیان بووە، هەروەها سوپاسی دامەزراوەی مرۆیی (مام)یش دەکەن کە فەندی توێژینەوەكانیان دەكات بە بەردەوامی، ئەگەر هاوکاری داراییان بکەن ئەوانیش بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بۆ زیاتر خزمەتکردنی رەوشی تەندروستی لەهەرێمەکەماندا.
بۆ بینینی توێژینەوەکانیش گرتە لینکانە بکە:
لینکی یەکەم
لینکی دووەم