Back

ئامادەکارییەکان بۆ وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئەلکترۆنی و ئۆنلاین دەستیپێکرد

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی لیژنەی باڵای ئامادەکاری پێداویستی خوێندنی ئۆنلاین و لەسەر راسپاردەی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ وانەی زمانی ئینگلیزی بەشێوەی ئەلکترۆنی و ئۆنلاین لە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ٢٠٢٠⁄٠٤⁄٢٠ لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی زانکۆوە دەستیپێکرد کە ڕێکخرابوو بۆ سەرۆک بەش و مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی کۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆ.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکە،دا ھەریەک لە د.ھۆگر محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەر و ئەندامی لیژنەی باڵای ئامادەکاری ئۆنلاین و م. ھێڤار محەمەد لێپرسراوی زانستی سەنتەر و م. ھۆزان عوسمان ( ئەندامانی لیژنەی سەرپەریشتیکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی فاوندەیشن ) بەشداربووانیان ئاشناکرد بە ئامانجی کۆبوونەوەکە و خستنەڕووی پلان و میکانیزم و شێوازی وتنەوەی وانەی زمانی ئینگلیزی فاوندەیشن بەشێوەی فێربوونی ئەلکترۆنی و کلاسی ئۆنلاین بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی ئەو کۆلیژ و پەیمانگەیانەی کە پەیڕەوی پرۆسەی بۆڵۆنیا دەکەن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە پێدانی زانیاری تەکنیکی و ڕوونکردنەوە بە بەشداربووان تایبەت بە خزمەتگوزاریە ئەلکترۆنییەکانی پەسەندکراوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تایبەت بە ڤیدیۆی فێرکاری بۆ ئامادەکردنی وانەی ئەلکترۆنی لەلایەن ھەر یەکە لە مامۆستایان ( م.جەمال کاک برا، م.میران حمەرحیم، م.ئاودێر محمد ) ئەندامانی لیژنەی باڵای ئامادەکاری پێداویستی خوێندنی ئۆنلان زانکۆ.

لەکۆتایدا کاتی پێویست تەرخانکرا بۆ وەرگرتنی پێشنیار و تێبینی و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووانی کۆبوونەوەکە.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile