زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ( ٢٠٠٠ ) تیوب ماددەی ( VTM ) رادەستی تەندروستی گەرمیان دەکات
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی (٢٠ی نــــیسانی ٢٠٢٠) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بڕی (٢٠٠٠) تیوب لە ماددەی بەرهەمهێنراوی ماددەی (VTM)ی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان کرد.
و ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامی ئامادەکردنی ئەو ماددەیە بۆ تیمەکانی پشکنینی فایرۆسی کۆرۆنا وە ھەروەھا ڕادەست کردنی زیاتر لە ٢٥٠٠ دەمامک (ماسک) بە ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان ..
پ.ی.د.چیا محەمەد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار لە کۆنگرە ڕۆژنەمەوانییەکەدا سوپاسی هەموو ئەو دەزگا و لایەنانەی کرد کە هاوکاربوون بە تایبەت دەزگای مرۆیی مام و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی چەرموو و نەخۆشخانەی گشتی کەلار، هەروەها سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و مامۆستایانی پەیمانگای کرد کە توانیان خزمەتێک بەو دۆخە ناسکە بکەن.
راگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار دووپاتیکردەوە کە پەیمانگاکەیان هەماهەنگ دەبێت لەگەڵ نەخۆشخانەی گەرمیان و هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی لە گەرمیان تاکو خزمەت بە هەموو چین و توێژەکان بکەن.
لە بەشێکی تری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا هەردوولا ڕێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان واژۆکرد
لەسەر بەردەوامی ئامادەکردنی ئەو ماددەیە بۆ تیمەکانی پشکنینی فایرۆسی کۆرۆنا و ڕادەستکردنی زیاتر لە ٢٥٠٠ دەمامک (ماسک) بە ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆی ئیدارەی گەرمیان، لەگەڵ خزمەتکردن و کاری هاوبەشیی زانستییە لە نێوان هەردوولا.
شایەنی باسە هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و جێگرانی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار و بەڕێوەبەری تاقیگەکانی نەخۆشخانەی کەلار ئامادەبوون.