خولی فێركردنی پرۆگرامی يونيكۆد بە ڕێوە چوو
له‌درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری راهێنان و په‌ره‌پێدانی تواناكانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌مڕۆ 14/4/2014 به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایان (شاخه‌وان ئاغاجان هاشم) و (ئاراس مه‌سعود اسماعیل) مامۆستا لە كۆلێژی تەکنیکلى ئینفۆرماتیك له‌هۆڵی پیره‌مێردی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، خولی فێركردنی پرۆگرامی (unicode)ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمان كرده‌وه.
Unicode چیە؟ تەختەکلیلی کوردی
*لە بنەما سەرەکییەکانی زمانی نەتەوەیەک لە جیهانی تەکنۆلۆجیای زانیاری‌دا، ئەوەیە کە پیت و هێماکانی ئەو زمانە لە خشتەی ستانداردی زمانەکاندا کۆدی تایبەتی بۆ دابین کرابێت. گرنگترین خشتەی ستاندارد بۆ کۆدەکان و شێوازی پیت و هێماکان لە جیهاندا خشتەی “ستانداردی یونی‌کۆد The Unicode Standard”ە.)
ڕێککەوتن لەسەر ئەو کۆدانەی کە پیتەکانی زمانی کوردی پێناسە دەکەن چیتر بابەتێک نییە بتوانین چاوپۆشیی لێ بکەین یان دوای بخەین. پێناسەکردنی پیت و هێماکانمان ئەرکێکە کە دەبێت خۆمان لە ئەستۆی بگرین و خۆشمان بەکاری بهێنین و لە پێناوی پاراستنی زمانی کوردی و پەرەپێدان و گونجاندنی لەگەڵ تەکنۆلۆجیای سەردەم بەتایبەتی تەکنۆلۆجیای زانیاری‌دا، بیچەسپێنین.
خوله‌كه كه بۆماوه‌ی چەند کاژێریک به‌رده‌وام بوو تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی چۆنێتی به‌كارهێنانی پرۆگرامی Unicode)) بۆ ئاماده‌بووان شیكرایه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی بۆ له‌مه‌ودوا له سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگه ته‌كنیكییه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كار به‌و پرۆگرامه بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی كار و باره‌كان . ئەم خولە دواى ئەوە دیت کە وەزارەتى خویندنى بالا و تویژینەوەى زانستى بە نووسراوێکیان ئاگادارى گشت زانکۆکانى کوردستانیان کردەوە سەبارەت بە بەکارهینانى یونیکۆدى کوردى لە سەرجەم دامودەزگانیدا کە *سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێکی فەرمی کیبۆردی ستانداردی یونی‌کۆد و فۆنتی کوردی کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ئامادە کراوە دیاریکرد بۆ نووسینی نوسراوەكانی حكوومەت وە دەستبەرداربوون لە بەكارهێنانی هەر کیبۆردێکی تر کەوا لەسەر بنەمای نا یونی‌کۆد کاردەکەن.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نوسراوی ژمارە (8201)ی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە 15ی 12ی 2014 چەند بڕیارێكی سەبارەت بە بەکار‌هێنانی تەختە کلیلی یونی‌کۆد و فۆنتی یونی‌کۆد و ستانداردی یونیکۆدی پیتی کوردی دەرکرد وەکو ستانداردێکی یەکگرتووی نووسین لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بەپێی ئەم بریارە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت تەختەکلیلی یونی‌کۆد و فۆنتی یونیکۆدی کوردی بەکاربهێنن وەکو تەنها سەرچاوەی نوسین