Back

بەشێوازی ئەلیكترۆنی بڕوانامە بەخشرایە كارمەندانی تەندروستی

لەماوەی رابردوودا كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، دوو ۆركشۆپی زانستی بۆ نزیكەی (100) كارمەندی تەندروستی بەشێكی زۆر لە مەڵبەند و ناوەندە تەندروستییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی رێكخست. تیایدا وانەكان بە شێوازی تیۆری و پراكتیكی دەربارەی (نوێترین رێگاكانی تاقیگەیی و خۆپارێزی لەسەر ڤاپرۆسی كۆرۆنا) لە لایەن پسپۆران و مامۆستایانی كۆلێجی تەکنیکی تەندروستییەوە بۆ ئامادەبووان رون كرایەوە، لەبەرامبەریشدا سەرجەم بەشداربووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەم پشووەدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك هەمیشە توانیویەتی لە خزمەت گەیاندنی زانست و زانیاریدا بێ بە كەرتی تەندروستی بەردەوام بێت و پشتیوانی سێكتەرە تەندروسییەكان بێت.

بەهۆی ئەو بارودۆخەی كە لەئیسَتادا لەجیهان و هەرێمی كوردستان راگەیاندراوە بۆ قەدەغە كردنی هاتووچۆ و بۆ پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەكان، نەتوانرا لە مەراسیمێكی شایستەدا بڕوانامەكان ببەخشرێتە بەشداربووان، لەسەر ڕاسپاردەی  سەرۆكی زانكۆ (پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین) رەزامەند بوو لەسەر ئەوەی كە بڕوانامەكان بەشێوەی ئەلیكترۆنی ئامادە بكرێت و لەرێگەی  (ئاوات ابوبكر) بەرپرسی هۆبەی تاقیگەكان لە لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی پێیان بسپێرێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile