فەرمانبەران سەرەڕای پشوی فەرمی ، ئەرکەکانیان فەرامۆش نەکردووە
هۆبەی خزمەتگوزاری لە خزمەتی زانکۆ بەردەوامن
لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستاندنی دەوامی فەرمی لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێجی تەکنیکی بەردەوام لە خزمەتی زانکۆ بە شێوازی جیا جیا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤-٤-٢٠٢٠ هۆبەی خزمەتگوزاری/باخچەکانی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی هەڵمەتێکی ڕشاندنی دەرمان و چاککردنی باخ و سەوزایی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانیان ئەنجامدا و لە لایەکی دیکەوە کارمەندانی پاکەوانانی هۆبەی خزمەتگوزاری پاککردنەوەی ڕاڕەوەکانی کۆلێجەکانی کارگێڕی و ئەندازیاری و تەندروستییان ئەنجامدا و هەڵمەتی باخچەکان بۆ خزمەتی کەمپەکە درێژەی دەبێت تاکو ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە.
دڵسۆزی و خەمخۆری فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ زانکۆ و کارەکەیان بێ هاوتایەو هاوشێوەی ڕابردوو لەخەمی ئەرکەکانیاندان و ڕێگەنادەن زانکۆ بەبێ خزمەتگوزاری بمێنێتەوە.
هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ دەخوازین.
.