Back

سیمیناری دەرخستەی كارگێری لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوە چوو

سیمیناری دەرخستەی كارگێری بەڕێوە چوو لە درێژەی كار و چالاكییە زانستی و رۆشنبیرییەكانی / بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەمڕۆ 7/4/2015 لەهۆڵی پیرەمێرد سیمینارێكی دەربارەی (دەرخستەی كارگێڕی) كە لە لایەن ئەندازیار شیروان مەجید نامیق بەڕێوەبەری پرۆژەكان لە رێكخراوی (یاو) بۆ فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی زانكۆ كردەوە. سیمینارەكە ماوەی كاژێرێكی خایاند و تیادا پێشكەشكار چەندین تەوەرو باسی دەربارەی شێوازی زانستی و جیهانی نوسینی دەرخستە باسكردو لەمڕووەوە چەندین نموونەی زیندووی بۆ بەشداربووان هێنایەوەو هەروەك بەشداربوانیش لەڕێگەی گفت و گۆوە سیمینارەكەیان زیندووتر و كاراتر كرد.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile