وۆرکشۆپی ( چۆنێتی بەکارهێنانی هۆکارەکانی بە ئۆنلانکردنی خوێندن ) بەڕێوەچوو
بەئامانجی زیاتر ئاشناكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەهۆکارەکانی بە ئۆنلانکرنی خوێندن و پێدانی زانیاری و سوود وەرگرتن لەم هۆکارانە، وۆرکشۆپی ( چۆنێتی بەکارهێنانی هۆکارەکانی بە ئۆنلانکردنی خوێندن ) لە پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان/ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆتاییهات کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.
وۆرک شۆپەکە لە رێکەوتی ۸ – ۹ – ۱۲ /٤/ ۲۰۲۰ بە بەشداری مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازی ئۆنلاین لە رێگەی بەکارهێنانی بەرنامەی zoom لەلایەن سێ مامۆستای پەیمانگاکەوە بەڕێوەچوو،کە
تەوەرەکانی وۆرکشۆپەکە بریتیبوون لە:
تەوەری یەکەم / بەرنامەی زووم چییە؟
٭ بەکارهێنانی بەرنامەی زووم بۆ خوێندنی ئۆنلاین بەشێوەی ڤیدیۆ .
٭شێوازی سەرپەرەشتیکردنی بەرنامەکە، کەلەلایەن مامۆستا ( دانا کەریم حەمید ) پێشکەشکرا.
تەوەری دووەم / شێوازی بەکارهێنانی گوگڵ کلاس ڕوم :
٭دروستکردنی کلاس بۆ بابەتەکانمان.
٭ئاد کردنی خوێندکار لە کڵاسەکەمان.
٭شێوازی دانانی موحازەکانمان، کە لەلایەن مامۆستا ( ئامانج محەمەد ئەحمەد ) پێشکەشکرا.
تەوەری سێیەم / خاڵە ئەرێنی و خاڵە لاوازەکانی خوێندن و فێربوونی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین، کە لەلایەن مامۆستا ( سەباح شەریف محەمەد ) پێشکەشکرا.