Back

تاقیكردنەوەی دیاریكردنى ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام درا

ئەمرۆ بەرواری 5/4/2015 لەهۆلی پیرەمێردی سەرۆكایەتی زانكۆ, تاقیكردنەوەی دیاری كردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەنجامدرا كە سەنتەری زمانی ئینگلیزی سەرۆكایەتی زانكۆ هەستا بەئەنجامدانی ئەم تاقیكردنەوەیە كە بریتیە لەوەرگرتنی ژمارەیەك لە به‌شداربووانى زانكۆ و وه‌زاره‌ته‌كانى تر و هاولاتیان- لەڕێگەی ئەم تاقیكردنەوەیە بۆ درێژە دانی زیاتر بە فێربونی زمانی ئینگلیزی بۆ ئاستە جیاوازەكان و ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن بۆ خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لەبوارە جیاوازەكانی خوێندنی باڵادا, هەروەها بۆ كەسانێك كە خوازیارن فێری زمانی ئینگلیزی ببن . جێی ئاماژە پێكردنە سەنتەری زمانی ئینگلیزی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كە بەپێی فەرمانی وەزاری ژمارە (21800) لەبەرواری 9/11/2014 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كراوەتەوە، كار دەكات لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی. وەكو هەنگاوی یەكەم كە لە سه‌نته‌ره‌كه‌دا هاتووە ژمارەیەك فێرخواز كە لە نێوان ( 75 بۆ 100) كەسدا بێت وەردەگرێت، بەپێی توانستی زمانیان دابەش دەكرێن بەسەر سێ‌ ئاستی سەرەكیدا، ئەم سەنتەرە درێژە بە كردنەوەی خوولەكانی دەدات بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ سەرجەم خوێدكاران و فەرمانبەرانی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان

This shortcode LP Profile only use on the page Profile