زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕی (٣٠٠) تیوب لە ماددەی VTM دەبەخشێت بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان
لەدوای ئەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ بەهەوڵی هەردوو بەشی زانستی (شیکاری نەخۆشییەکان و پەرستاری) پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەهاوبەشی دەزگای مرۆیی مام و زانکۆی سلێمانی و تەندروستی گەرمیان توانیان مادەی VTM بەکوالیتیەکی بەرز بەرهەم بهێنن کە بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت ، ئەمرۆ ٩ ی نیسانی ٢٠٢٠ لە سەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان هەستان بەناردنی بری (٣٠٠) تیوب لە مادەی VTM وەکو پاڵپشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ پەیمانگای تەکنیکی کەلار بۆ سێکتەری تەندروستی.