Back

سێ خوێندكاری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی توێژینەوەیەك لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە دەكەن

بەئامانجی روونكردنەوە و خستنەڕووی زیان و مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابووری و كەرتی گەشتیاری، سێ خوێندكاری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەناوەكانی ( ئاوات سەرحەد، لیزان ئیدریس، دالین تەها ) توێژینەوەكیان بەناونیشانی ( كاریگەری كۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابووری و كەرتی گەشتیاری ) ئەنجامدا. بەپێی توێژینەوەكە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە ترسناكترین جۆری نەخۆشییەكانن كە بەدەر لە مەترسی تەندروستی مەترسی لەسەر ئابووری گەلان دروست دەكات وە كاریگەری زۆریش لەسەر وڵاتانی خاوەن سەرمایە و سامان دروست دەكات كە كاریگەرییەكانی بۆ سەر گەشەی ئابووری بەزوویی دەردەكەوێت و دەبێتە هۆكاری كەمبوونەوەی چالاكییە ئابوورییەكان وە گرنگترین كەرتێك كە كاریگەری سلبی دەكەوێتە سەر كەرتی گەشتیارییە بەهۆی وەستانی رێگاكانی گەشتكردنەوە. بەپێی گریمانەی توێژینەوەكە كەرتی پیشەسازی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە پەكی دەكەوێت و كاریگەری زیاتر لەسەر گەشەی ئابووری دەبێت، هەروەها بە وەستانی گەشتی نێوەدەوڵەتی و ناوخۆیی ژمارەی گەشتیاران بەرێژەیەكی بەرچاو روو لە كەمبوونەوە دەكات، كە لە توێژینەوەكەدا چەند پێشنیارێك بۆ رێگریكردن لە مەترسی ئەو كاریگەرییانە خراوەتەڕوو. لەلایەن هەر سێ خوێندكارەوە توێژیتەوەكە پێشكەش بە سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ كراوە و وێنەیەكشيان بۆ سایتی زانكۆ ناردووە تا زۆرترین كەس لێی سوودمەند بێت، بۆ خوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە گرتە لەم ناونیشانەی خوارەوە بكە: توێژینەوەی كاریگەری كۆرۆنا لەسەر گەشەی ئابووری و كەرتی گەشتیاری
This shortcode LP Profile only use on the page Profile