زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی هاوكارانی دەكات لە چۆنێتی دروستكردنی ماددەی VTM
هەفتەی ڕابردوو لە داهێنان و هەنگاوێكی نوێ ی زانستی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی / پەیمانگای تەكنیكی كەلار ، لەدوای شەونخونی و ماندوبونێكی زۆر لەلایەن ستافێكی بەتوانای هەردوو بەشی سیكاری نەخۆشییەكان و پەرستاری پەیمانگای تەكنیكی كەلار و بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان هەستان بەدروستكردنی ماددەی VTM تایبەت بە پشكنینی نوشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
بەهۆی ئەو سەركەوتنە زانستییەوە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کەلار سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی هەریەکە لە (دەزگای مرۆیی مام و زانکۆی سلێمانی) کە ھاوکار بوون لەدروستكردنی ماددەی(VTM) تایبەت بە پشكنینی نوشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕەوانە کردنی بۆ فەرمانگەی کوالیتی کۆنتڕۆل و پەسەند کردنی، هەروەها سوپاسی زانکۆی چەرمووش دەكەن بە هاوكاریكردنیان بە دابینكردنی پێكهاتەیەك لە ماددەكە.هەروەها سوپاسی نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەکەن كە لێبڕاوانە بەم كارە مرۆییە هەستان و بەشێك لە پێداویستی پزیشكی و پشكنین لە نەخۆشخانەو تاقیگەكان پڕدەكەنەوە.
وە هەروەها وە سوپاسی سوپاسی مامۆستایانی پەیمانگاکە لە هەردوو بەشی ناوبراو دەكەن کە توانیان خزمەتێک بەکەرتی تەندروستی و کۆمەڵگە بگەیەنن لەم دۆخە ناسکەدا.
وابڕیارە سبەی سێشەممە 2020/4/7 ماددەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بکرێت پشکنینی پێ ئەنجام بدرێت لە بوونی هەر حاڵەتێکی گومان لێکراو لە ناوچەکە.