وۆركشۆپێك بۆ مامۆستایانی زانكۆ ڕێك دەخرێت
زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانی /بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیای زانیاری و لیژنەى فێرکردنى ئەلکترۆنى هەڵدەستێت بە سازدانى ۆرکشۆپێک بۆ گشت مامۆستایانى زانکۆمان بە ناونیشانی
« بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆ بۆ بواری فێرکردن»
A Resource for Using SPU E-Services for Collaboration and Learning
ئەجێندای ۆرک شۆپەک
مامۆستایان :
م.ئاودێر محمد أحمد/کۆلێجى تەکنیکی ئەندازیاری
م.میران محمد سعید/سەنتەرى پێداگۆجی
م.جمال کاک برا/بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیای زانیاری و ئامار
شوێن /بە ڤیدیۆ کۆنفرانس و لە ڕێگەی بەرنامەی Meet
بەروار / ڕۆژی ٣ شەممە ٧/٤/٢٠٢٠
کات / ٠٢:٣٠ ی پاشنیوەڕۆ
هەر مامۆستایەک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى خوازیاری بەشداریکردن و ئامادەبوونە کرتە لێرە بکە بۆ پرکردنەوەى فۆرمى زانیاری
دواکات بۆ پرکردنەوەى فۆرم ٥/٤/٢٠٢٠ کاتژمێر ١ى دواى نیوەرۆیە
لەکۆتایی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بە بەشداربووان دەبەخشرێت.
تێبینى/
بەشداربووان بە ئیمەیل بانگهێشتنامەیان بۆدێت ئەگەر بەشداربوو لە رێگەى لاپتۆپ/دسکتۆپ بەشدار ببێت ئەوا پێویست بە دابەزاندنى ئەپلیکەیشنى Meet ناکات و لە رێگەى لینک(بە ئیمەیل دەگات) دەتوانێت Join ببێت وە ئەگەر بەشداربوو لە ڕێگەى مۆبایلى زیرەک یان ئایپاد بەشدارببێت پێویستە ئەپلیکەیشنى Meet لە رێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە دابەزێنێت: بۆ دابەزاندن install کردنى بەرنامەى Meet لە ئامێری iPhone Apps کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندن install کردنى بەرنامەى Meet لە ئامێری Android کرتە لێرە بکە*تێبنی// بۆ ئامێرەکانى ئەندرۆید , ئەگەر بەرنامەکە نەدۆزرایەوە دەتوانن لەم لینکەوە داونلۆدی بکەنە ناو مۆبایل وە پاشان install ی بکەن.
پرۆگرامی ۆرکشۆپ:
٠٢:٣٠ تا ٠٢:٥٠ پێشەکییەک لەسەر خزمەتگوزارییەئەلکترۆنییەکانى زانکۆ / م.جمال کاک برا ٠٢:٥٠ تا ٠٣:٢٠ بەکارهێنانى کلاسرووم و خوێندکاران چۆن بتوانن Join ببن بە کلاسی خۆیانەوە , هەڵسەنگاندن بە ئۆنلاین و چۆن مامۆستا Quiz دروست بکات و خوێندکاران وەلام بدەنەو./م.میران محمد سعید برەیک ٠٣:٣٠ تا ٠٣:٥٠ بەکارهێنانى بەرنامەى Meet وە هەروەها خوێندکاران چۆن بتوانن Join ببن بە ڤیدیۆکۆنفرانسەکەوە لەگەل مامۆستاکەیاندا/م.ئاودێر محمد أحمد ٠٣:٥٠ تا ٠٤:٢٠ چۆن مامۆستا بتوانێت وانە تۆمار بکات لەمالەوە و دواتر لە رێگەى کلاسروومەوە شەیری بکات لەگەل خوێندکارەکانى لەڕێگەى بەرنامەى Meet / م.میران محمد سعید و م.جمال کاک برا ٠٤:٢٠ تا ٠٥:٠٠ پرسیار و گفتو گۆ