سه‌رۆكی زانكۆ له‌لایه‌ن دوو خوێندكارى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ته‌وه خه‌ڵات ده‌كرێت
به‌رواری 31/3/2015 دوو خوێندكارى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانیان كرد‌و له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى زانكۆ به‌رێز د.ئالان فریدون به ئاماده‌بونى به‌رێوبه‌رى تۆمارگاى گشتى زانكۆ و یاریده‌ده‌رى راگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى سلێمانى پێشوازیان لێكرا،له و دیداره‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانی هه‌ردوو خوێندكار (وریا ئه‌حمه‌د مه‌حمود، دانا ئه‌حمه‌د مه‌حمود) به‌خشرایه سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێزان مامۆستا سه‌لاح قادر یاریده‌ده‌ری راگری په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی، مامۆستا به‌ختیار عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمارگه‌ی گشتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.
شایانی باسه ئه‌م دوو خوێندكاره خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌شه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ رێگه‌ی پێداون كه بێ به‌رامبه‌ر بخوێنن له سیستمی پاراڵێڵی زانكۆمان,
كه ئێستا خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌من له‌به‌شی ده‌رمانسازی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی،لای خۆشییه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی كردن و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن، هه‌روه‌ك به‌ڵینیشی دووپات كرده‌وه كه هه‌رچی له‌توانایدا بێت هاوكار بێت بۆ سه‌رجه‌م كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له ئێستا‌و ئاینده‌دا.