زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێداویستییەكی گرنگی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت
لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ڕوبەڕوبەنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، لەدوای هەوڵ و ماندوبون و شەونخونییەكی بەردەوام كادیرانی تەندروستی و مامۆستایانی هەردوو بەشی پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکانی پەیمانگای تەكنیكی كەلار گەیشتنە دوا وێستگەی دروستكردنی مادەی VTM .
لەسەر ڕاسپاردەی پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی لە تاقیگەکانی پەیمانگای تەکنیکی کەلار چەند مامۆستایەکی پەیمانگاکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان و بە پشت بەستن بە زانستی پزیشكی و ئەزمونی خۆیان لەو بوارەدا و لەپاش چەند ڕۆژێك كاركردن مادەی VTM یان بەرهەمهێنا کە یەکێکە لە پێداویستیە گرنگەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
شایانی باسە ئەم مادەیە لە ئێستادا بەردەست نیە بەپێ ی پێویست لە نەخۆشخانەو تاقیگەكانی هەرێمی كوردستان ئەویش بەهۆكاری ئەوەی زۆرینەی ووڵاتانی جیهان لەیەك كاتدا پێویستیان پێیەتی و بەكاری دەهێنن بۆ پشكنینی هاوڵاتیانی خۆیان ،بۆیە لەم كاتەشدا نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەبەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا پێویستیکی زۆریان پێیەتی، لە دوای پرۆسەی پشكنینی کوالیتی کۆنترۆڵ مادەکە ڕادەستی سەنتەری بەرەنگاەبوونەوەی پەتای کۆرۆنا COVID-19 دەكرێت.
هەر لەیەكەم ئەزموندا توانراوە 800 نمونە ئامادەبكرێت بە پێ ی ستاندارە زانستی و پزیشكییەكان و ڕێكخراوی جیهانی WHO،
ئەمەش بەدەستكەوتێكی گرنگ و پڕبایەخ دادەنرێت لەمێژووی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پەیمانگای تەكنیكی كەلار، وە پێویستیشە هەوڵ و ماندوبوونی پ.ی.د. چیا محمد حسن ڕاگری پەیمانگای تەكنتیكی كەلار لەبیر نەكرێت بۆ پشتیوانی و پشتگیری ستافی بەرهەمهێنانی مادەی VTM لە گەرمیان.
هەروەها زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سوپاسی خۆی ئاراستەی زانکۆی چەرمۆ دەکات بۆ پشتیوانیان لەم کارەی زانکۆ.
ئەمەش ناوی ئەو مامۆستایانەیە كەوەك سەربازی وون بۆ بەرهەمهێنانی مادەی VTM لە پەیمانگای تەكنیكی كەلار سەربە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كاریان كردووە:
1- حسن محمد تۆفیق مایكرۆبایۆلۆجی
2- كامەران محمد علی مایكرۆبایۆلۆجی
3- محمد حسن فتاح مایكرۆبایۆلۆجی
4- سەرمەد سلیمان محمد كیمیاوی شیكاری
5- ایاد محمد علی بایۆتەكنەلۆجی
بەهیوای سەركەوتنی زیاتر لە پێناو خزمەتكردنی بواری تەندروستی لەهەرێمی كوردستان.