Back

هونەرمەندان پشتیوانی لە گروپی ئەکادیمیانی خۆبەخش دەکەن

لە ئەکاوتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، هونەرمەند ماهیر حەسەن پشتیوانی لە گروپی ئەکادیمیانی خۆبەخش دەکات کە لەلایەن پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)یەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە ئامانجی دەستگیرۆیی ئەو کەسانەی کە بەهۆی پابەندبونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەیان دابین بکەن. هونەرمەند ماهیر حەسەن بە شەیرکردنی بانگەوازەکەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی پشتیوانی دەردەبڕێت و بە کارێکی پێویست و مرۆیی دادەنێت لەم بارودۆخەدا بۆ کۆمەک کردن و هاوکاریکردنی کەسانی هەژار. رۆژی سێشەممە ٢٦-٣-٢٠٢٠ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرپەرشتی پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆ بانگەوازێکی ئاراستەی سەرجەم ئەکادیمیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان بە زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانەوە کرد کە لەم قۆناغە هەستیارەی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا هەموومان دەست لەناو دەست و بە بەخشینەکانمان، سکی برسی منداڵانی ماڵە هەژارێک تێربکەین و دەستگیرۆیی ئەو کەسانە بکەین کە بەهۆی پابەندبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزییان لەڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەیان دابین بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile