لەم بارودۆخەشدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پاراستنی ژینگە لەیادناكات
سەرەڕای درێژكردنەوەی پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری بەڕێوبەرایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ هۆبەی باخچەكان درێژە بە دەوامكردن دەدەن لەپێناو پاراستنی باخچەكان و ژینگەی سەوزی زانكۆ.
دوای ئەوەی لە رێگەی ئۆنلاینەوە خالید ئەحمەد بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی هۆبەی باخچەكانی زانكۆ كۆبوونەوە، بەڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ و لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی و پاراستنی باخچەكان و ژینگەی سەوزی زانكۆ، بڕیاریاندا لەمەودوا دەوامی ئاسایی خۆیان بكەن، سەرەڕایی نەبوون و راگرتنی دەوامی فەرمی بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم تاكو 2020/4/16 بەئامانجی خۆپارێزی و تەشەنەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمەكەمان.
لایخۆشیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەو هەڵوێستەی فەرمانبەرانی بەرزدەنرخێنێت و هەموو پشتیوانییەكیان بۆ دووپات دەكاتەوە كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەم دۆخەدا جگە لە خەمی هاوكاریكردنی ماڵی هەژاران لە خەمی پاراستنی سروشت و ژینگەی سەوزی كوردستانیشدایە.