له كۆنگره‌ى یه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌ب له به‌یروت زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ (2) زانكۆى عه‌ره‌بى ئیمزا ده‌كات
له‌سه‌ر بانگهێشتی سەرۆکى ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌ب بەریز د. دكتور سلطان ابوعرابي العدوان و زانكۆی (MUBS) له لوبنان، هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (د.ئالان فه‌ره‌یدون علی) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و ( مامۆستا به‌ختیار عبید شریف) به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ، سه‌ردانی ووڵاتی لوبنانیان كرد له ماوه‌ى نێوان ڕۆژانی (23-26/ئازاری /2015)، به‌مه‌به‌ستی به‌ستنی په‌یوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی له‌گه‌ڵ زانكۆی Modern University for Business and Science(MUBS) و به‌شداری كردن له خولى چل و هەشتەمینى كۆنگره‌ی ( یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌ب) كه ئه‌م ساڵ له بیروت ى پایته‌ختى لوبنان له زانكۆى Saint-Joseph به‌سترا.
هه‌ر له‌په‌راوێزی ئه‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى چه‌ند رێككه‌وتننامه‌ى زانستی و رۆشنبیری گرنگی له‌بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهانی عه‌ره‌بی ئیمزاكرد، له‌وانه:
زانكۆی مۆدێرن بۆ زانست و کارگیرى (الجامعه الحدیثه للعلوم و الادارە (MUBS)لە لوبنان
زانكۆی لوبنانی (الجامعه اللبنانیه) كه تاكه زانكۆى حكومیه له لوبنان
زانكۆی فه‌یومی حكومی میسری Fayoum University
هه‌وره‌ها سەرۆکى زانکۆ چەندین کۆبوونەوەى ئەنجامدا لەوانە لە بیناى پاشکۆى رۆشنبیرى(ملحق ثقافی) بالیوزخانەى عیراقى لە بەیروت چاوى کەوت بە پرۆفیسۆر دکتور ( احلام شهید علی الباهلی) راویژکارى رۆشنبیرى و بەریز پرۆفیسۆر د.عبد العزیز التوجیرى /سەرۆکى ریکخراوى ئیسلامى بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیرىISESKO کە باسیان لە چەند تەوەرە کرد بۆنموونە بوون بە ئەندامبوونى زانکۆمان لە ریکخراوى ئاماژە پیدراودا کرا بۆ مەبەستى بوون بە ئەندامچه‌ندین لایه‌نی دیكه‌ى وه‌كو مولحه‌قی ثقافى عێراقی له‌به‌یروت و ڕێكخراوی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبیری.
به‌پێی ئه‌و رێككوتننامانه، بۆیه‌كه‌مجار خوێندكارانی كوردستان ده‌توانن له‌وڵاتی لوبنان و له‌زانكۆی فه‌رمی حكومی ئاست به‌رز له لوبنان درێژه به‌خوێندن بده‌ن به نرخێكى زۆر گونجاو به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگی دروست كردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستی زانستی زانۆكانى هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانى به‌تایبه‌تی.
جێی باسه وابڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سەرۆکى ئه‌میندارى گشتى یه‌كێتی زانكۆكانی عه‌ره‌ب شاندنى یاوەرى سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلیمانى بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆكانی كوردستان و وڵاتانى عه‌ره‌بی بكرێت.
كۆنگره‌ى یه‌كێتی زانكۆكانى عه‌رب، به‌به‌شداری 199 سه‌رۆكی زانكۆ له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و زانكۆكانی ئه‌وروپا‌و ئاسیا، رۆژانی 25و26/3/2015 له‌لوبنان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا پرسی به‌ره‌وپێشبردنى زانكۆكانى وڵاتانى عه‌ره‌بی‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان زانكۆكان تاوتوێكرا.