Back

بەشێوەی ئۆنلاین یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پلان و وەرگرتن ئەنجامدرا

ئەمڕۆ شەمممە ٢٨-٣-٢٠٢٠ لە ڕێگەی زوومەوە بەشێوەی ئۆنلاین یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی باڵای پلان و وەرگرتن ئەنجامدرا بە سەرپەرشتی بەڕێز د. خەتاب شێخانی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت و بەشداری بەڕێزان نوێنەری جەنابی وەزیر و بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن و بەڕێوەبەری خوێندنی تایبەت و نوێنەری سەرجەم زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان . شایانی باسە م.بەختیار عبید شریف بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەی کۆبونەوەکە بوو وتی: کۆبونەوەکە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند و تیایدا تاووتوێی ئامادەکاریەکان کرا بۆ پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزین وە بڕیاردرا سەرجەم زانکۆکان لە نزیکترین کاتدا پلانی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئامادە بکەن و بۆ زووتر ڕاپەڕاندنی کارەکان سەرەڕای ئەو دۆخە قورس و نالەبارەی ڕووبەڕووی جیهان و کوردستان بۆتەوە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڵام بە ڕوحیەتی هەستکردن بە پەرپرسیارێتی و خزمەتکردنی خوێندکارانی کوردستان ئامادەکاریەکان بە ئەلیکترۆنی ئامادە ئەکرێت تاوەکوو کاریگەری نێگەتیڤ نەخاتە سەر پڕۆسەی خوێندن و وەرگرتن لە کوردستاندا . لە کۆتاییدا بڕیاردرا کۆبونەوەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ئامادەکاریەکان بخرێتە ڕوو تاوەکوو هەموو کارەکان بە ئەنجام دەگەیەنرێت.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile