زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نەورۆزی بەرگری لە کوردستان پیرۆز دەکات
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەرێز ( پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی) و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەبۆنەی هاتنەوەی نەورۆزێکی نوێ ی کوردان پیرۆزبایی لەخەلکی کوردستان دەکەن و هیوای ئارامی و تێپەڕبونی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازن. ئەمڕۆ ٢٠/٣/٢٠١٥ کە هاوکات ٢١ ی نەورۆزی ٢٧١٥ ی کوردیە سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەن پیرۆزبای جەژنی نەورۆز لە سەرجەم خەلکی کوردستان و خوێندکاران و مامۆستایان دەکەن .بە هیوای ئەوەی ئەم نەورۆزە کۆتای بێنێت بەو بارودۆخەی کوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت و سەرکەوتنی پێشمەرگە گیان فیداکانی کوردستان بەیەکجاری بەسەر گروپی تیرۆرستی داعش بەدیبێت و ئارامی بۆ خەڵکی کوردستان بگەرێتەوە ، هەروەها هاو خەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدانی دەستی تیرۆر و هاوسەنگەری پێشمەرگە قارەمانەکان ڕادەگەیەنین ، بەو هیوایەی نەورۆزی بەرگری ئەمسال بەدیهێنەری ئاواتەکانی کورد بێت.