سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بانگەوازێک ئاراستەی زانکۆکان و ئەکادیمیان وخێرخوازان دەكات
گروپی ئەکادیمیانی خۆبەخش (کە لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)یەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم ئەکادیمیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان، زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان دەکات و داوادەکات، لەم قۆناغە هەستیارەی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا، با هەموومان دەست لەناو دەست و بە بەخشینەکانمان، سکی برسی منداڵانی ماڵە هەژارێک تێربکەین و دەستگیرۆیی ئەو کەسانە بکەین کە بەهۆی پابەندبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و خۆپارێزییان لەڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانن بژێوی ژیانی رۆژانەیان دابین بکەن.
وەرن پێکەوە هەماهەنگبین و ببین بەهۆی ئەوەی هەژارەکان و کەسوکارە کەم دەرامەتەکانمان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوەو ترسی بژیوی ژیانیشیان نەبێت.
ئەکادیمیانی بەڕێز
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکانی کوردستان
دەتوانن بەپەیوەندی کردنتان بەژمارە تەلەفونەکانی (٠٧٧٣٦٩٨٨٩٩٨ – ٠٧٧٠٧٧٧٠٤٠٤) بەشداری بکەن لە دابین کردنی کارتۆنێک پێداویستی رۆژانەو خواردن و وشکەی ماڵە هەژارێک.
سەرپەرشتیارانی گروپ هەر ئەمڕۆ دەستیان کرد بە دابەشکردنی ١٢٥ کارتۆن بەسەر ماڵی هەژاراندا و لەو چوارچێوەیەشداو بۆ پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، هاوکارییەکان یەک یەک بەسەر ماڵەکاندا دابەشدەکرێت و بەهیچ جۆرێک قەرەباڵخی و کۆبونەوە دوستناکرێت و شوێن و ناو و کەسایەتی ماڵەکانیش دەپارێزرێت کە هاوکارییەکەیان پێدەگەیەندرێت.
ئەو بڕەی دەیبەخشیت بۆ ژیانی تۆ کەمە، بەڵام لەبەرامبەردا، رەزامەندی خواو دوعای گیرای ماڵەهەژارێک بەدەستدەهێنیت و سکی برسی مرۆڤێک تێردەکەیت.
تێبینی: گروپ پێکهاتەی ناو کارتۆنەکان و بڕی تێچوونی هەر کارتۆنێک بۆ خۆبەخشان ئاشکرادەکات.
https://www.facebook.com/SulaimaniPolytechnicUniversitySPU/videos/240190650444363/?t=6