ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان یەکەمین کۆبونەوەی ئۆنلاینی ئەنجامدا
ئەمشەو کاتژمێر (٨) لە ڕێگەی بەرنامەی زومەوە ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکی دوکان یەکەمین کۆبونەوەی ئۆنلاینی ئەنجامدا بەمەبەستی ڕێکخستنی شێوازی تاقیکردنەوەکان و دانانی میکانیزمی گونجاو وەهەروەها خستنەڕوی پێشنیاری گونجاو بۆ ئەنجومەنی زانکۆمان لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی. بۆ ئەوەی کارئاسانی بکرێت لە شێوازی خوێندنی وانەکان بە شێوەی ئۆنلاین و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکی گونجاودا.
پاش دەربڕێنی گیانی بەرپرسیاریەتی و هاوخەمی ئەنجومەنی پەیمانگا هیوی خواست کە ئەم بارودۆخە بە سەلامەتی و بە تەندروستیەکی باش بەسەر خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانمان و سەرجەم هاونیشتیمانیانمان تێپەڕێت و بەزوترین کات ئەم بارودۆخە کۆتایی پێبێت .