Back

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆمەڵێک بژاردەمان لەبەردەستە

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٢/٣/٢٠٢٠) بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى کۆبونەوەى ژمارە (٣)ى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچو، کە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان،كۆبونەوەكە لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجامدرا.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا كە بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەن تێیدا بەشداربون، وەزیرىخوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا ئاماژەى بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی پەتای کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) کردو تیشکى خستە سەر دواین گۆڕانکاریەکان بۆ بەڕەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکان کەکۆى هەوڵەکان بە پرۆسەیەکى سەرکەوتو و ئیجابى هەڵسەنگێنرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی زانستی ورد دەربارەی پلان و بژاردەکانی بەردەم زانکۆ و دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنیباڵا ئەنجام درا سەبارەت بە بەردەوام بونی پرۆسەی خوێندن لە حاڵەتی درێژکردنەوەی پشووەکان بەهۆی ڕێککارە خۆپارێزیەکانی تایبەت بەڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنای نوێ، هەروەها بژاردەی خوێندنی ئۆنلاین و بەکارهێنانی ئەو پلاتفۆرمانەی کە لە ئێستادا لەلایەنسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کاری بۆ دەکرێت  تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بون.

لەم کۆبونەوەیەدا هەریەک لە بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى سەرنج و تیبینیەکانی خۆیان پێشکەشکرد و پلان و پیشنیاری پێویست بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن گەڵالە کرا. هەر لە کۆبونەکەدا ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی بە کۆی دەنگ بریاریان دا کە هەمو توانا مرۆیی و لۆجیستییەکانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بەکار دەهێنرێت بۆپاراستنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

هەروەها لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆناو ڕەچاوکردنی دۆخی تەندروستی و پابەندبون بەڕێنماییەکان لە داهاتودا بڕیاری پێویست لەبارەی میکانیزمی بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن دەدرێت.

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا دڵنیایی دەداتە قوتابیان و خوێندکاران کە بژاردەی گونجاو لەبەر دەستن بۆ پاراستنی خوێندنی ئەمساڵ،تا دەگاتە پەیرەوکردنی شێواز و سیستمی ئۆنلاین کە یەکێکە لەو بژاردانەو داوا لە زانکۆکان کرا لەڕوی لۆجیستی و تەکنیکییەوە ئامادەکاریپێویستى بۆ بکەن.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت کۆک بون لەسەر ئەو پرەنسیپەی کە سەرەڕای گرفت و ئاڵنگارییەکان، زانکۆکانیکوردستان لە توانایاندایە پە پشتیوانی تەواوی خوێندکاران و قوتابیان بن بۆ ئەوەی هەمو پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندنیباڵا لە هەرێمەکەمان.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile