پەیمانگای تەکنیکی کەلار هاوکاری نەخۆشخانەی قەڵای خێرخوازی دەکات بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا
ئەمرۆ یەکشەممە ڕێککەوتی (٢٢ی ئــــازاری ٢٠٢٠)
پ.ی.د. چیا محەمەد ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کەلار بەهاوەڵی هەردوو سەرۆکی بەشی پەرستاری و شیکاری نەخۆشیەکان و م.کامەران محەمەد مامۆستای بەشی شیکاری نەخۆشیەکان
سەردانی نەخۆشخانەی قەڵای خێرخوازیان کرد کە لەلایەن خێرخوازانی شاری کەلار دروست دەکرێت بۆ چارەسەری توشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا.
ڕاگری پەیمانگاو سەرۆکی هەردوو بەشی ناوبراو ئامادەیی خۆیان نیشاندا لەهاوکاریکردنی نەخۆشخانەکە چ لەڕووی ستافەوە هاوکار بن لە پشکنینەکان به ئامێرهکانى (PCR) وە لەلایەن مامۆستایانی پسپۆری پەیمانگاکەمان لەو بوارە، هەروەها هاوکاریکردن لە دابینکردنی ئامێری تاقیگەکان کەپێویستن لەگەڵ کادری تەکنیکی بۆ نەخۆشخانەکە.
جگەلەوە پەیمانگای تەکنیکی کەلار دەرگای واڵا دەبێت لەگەل نەخۆشخانەکە و هەماهەنگ دەبێت لە ڕووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە وە سوپاسی خەڵکی شاری کەلاری خۆشەویست دەکات کە وەک کارێکی مرۆڤایەتی هەستان بەدروستکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ شارەکەیان .
شایەنی باسە پێشتریش پەیمانگای تەکنیکی کەلار ھەماھەنگی نەخۆشخانەی گشتی کەلار بوونە لەلایەن هەردوو بەڕێزان ( م.کامران محمد علی) و ( م.حسن محمد تۆفیق) پسپۆری مۆلیکویلەر مایکرۆبایۆلۆجی پشکنین بۆ گومان لێکراوان ئەنجامدرا.