ئەنجومەنی کۆلێجی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا
بەمەبەستی تاوتوێ ی دۆخی پرۆسەی خوێندن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 21-3-2020 بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێج د.کارزان عبدالله ئەنجوومەنی کۆلێجی تەکنیکی زانستەپراکتیکییەکانی هەڵەبجە/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕێگەی ئۆنلاینـەوە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی کاروبارەکانی کۆلێج ڕەوتی خوێندن لەم دۆخەی ئێستادا کە قەیران ڕووبەڕووی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بونەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا .
لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا دەربارەی خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاین و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی ئەم پرۆسەیە دەبێتەوە پاشان چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکیان ئامادەکرد، کە دواتر دەخرێتە بەردەست ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بۆ تاوتوێکردن.
لە کۆتایدا بڕیاردرا کۆبونەوەکان بەردەوامبن و میکانیزمی پێویست و گونجاو دابنرێت بۆ پاراستنی تەندروستی هەمووان و ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی خوێندن.