یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی بانگهێشتنامەیەك ئاراستەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەكات
بەئامانجی كردنەوەی خولی بەهێزكردن و مەشقپێكردن لەبواری خوێندن لەڕێ ی ئینتەرنێتەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆ، د. منصور العور سەرۆکی زانکۆی حمدان بن محمد الذكیة، لەوڵاتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ، نامەیەکی بۆ د.عمرو عزة سلام ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی ناردوە تیایدا بابەتی دەسپێشخەری کردنەوەی خولی مەشقکردنی بێ بەرامبەری بۆخوێندنی دوور لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا خستە ڕوو، ئەویش لەڕێی کردنەوەی خولەکانی مەشقپێکردنی ئەلیکترونی بێ بەرامبەر بۆ دەستەی فێرکاران و مامۆستایانی ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆکان و پسپۆڕەکانی مەشقپێکردن لە ناوودەرەوەی وڵات بە پسپۆڕی پێویست بۆ بەڕێوەبردن و دەسپێکردنی وەرزەکانی خوێندن لە ڕێی ئینتەرنێتەوە.
شایانی باسە لە نامەیەكی فەرمیشدا د.عمرو عزة سلام ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی كەبۆ پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ناردووەو داوای كردووە كە بەشداربن لە بینینی ئەو مەشقە زانستییە . لەبەرامبەردا سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سوپاسی بانگهێشتەكەی ئەمینداری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی كرد و بەدەستپێشخەرییەكی گرنگی زانی بۆ ئەم قۆناغە كە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانیش بەر لەچەند ڕۆژێك لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی زانكۆدا بەكۆی دەنگی ئەنجومەن (پەیڕەوكردنی سیستمی خوێندن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە) پەسەند كرد.
هەردوو خولی مەشقپێکردنە نوێیەکە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی دەبێت و پشت بە پڕۆگرامی مەشقکردنی زانستی و فێربون بە کرداری لەخۆ دەگرێت .
خولی یەکەم، کەبەناونیشانی / چۆن دەبی بە مامۆستا لە دوورەوە لە ماوەی۲٤ کاتژمێردا / و ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت :
*تێڕوانینێکی گشتگیر دەربارەی تەکنەلۆجیای فێربونی ئەلیکترۆنی .
*ئامڕازەکانی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی.
*ئامڕازەکانی پەیوەندیکردنو بەرهەمهێنانو داڕشتن .
خولی دووەم کەلەژێر ناوی / چۆن وانەیەکی ئەلیکتڕۆنی لەماوەی ۲٤ کاتژمێردا دادەڕێژی/ و ئەمانەی خوارەوەلەخۆ دەگرێت :
*گەشەپێکردنی پسپۆڕی دانانی وەرزەکانی خوێندن لەڕێی ئینتەرنێتەوە .
*داڕشتنو دانانی وانە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕێی بەکارهێنانی ئامڕازەکانی خوێندنی نوێ و پێشکەوتو .
شایانی باسە دوای تاقیکردنەوەو دەرچون لەهەردوو خولەکە،بەشداربوان بڕوانامەی دەرچوون لەزانکۆی حمدان بن محمد الذكیة وەردەگرن .
بۆ بەشداری و خۆتۆماركردن لە خولەکان كلیك لەم لینکەوەی خوارەوە بكە:
https://futureskills.hbmsu.ac.ae/