هەواڵ و چالاکی

‎لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی zoomـەوە ئەنجوومەنی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی کۆدەبێتەوە

‎ئەمڕۆ پێنجشەممە 19-3-2020 ئەنجوومەنی کۆلێجی تەکنیکی کارگێری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی zoomـەوە یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆلێج لە سایەی ئەو قەیرانەی ڕووبەڕووی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بونەتەوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا COVID-19. ‎لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی خوێندن کرا لە ڕێگەی ئۆنلاین و ئەو چانس و بەربەستانەی ڕووبەڕووی ئەم پرۆسەیە دەبێتەوە، پاشان چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکیان ئامادە کرد، کە دواتر دەخرێتە بەردەست سەرۆکی زانکۆ بۆ تاوتوێکردن.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button