Back

پەیامی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە یادی 32 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەدا

خەڵكی دڵسۆزو زانست پەروەری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان كه‌س و كارو خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان 32 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر نامرۆڤانه‌ترین تاوانێك كه‌ حكومه‌تی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستانی باشورو خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌گازی كیمیاوی قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجامیداو زیاتر له‌ 5000 له‌هاوڵاتیانی بێدیفاعی شه‌هید كرد و سه‌دان و هه‌زارانی بریندار كرد كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان تا ئێستاش ده‌ناڵێنن به‌ ئازاره‌كانیه‌وه‌و ڕۆژانه‌ش لێیان شه‌هید ده‌بێت، وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ ئاواره‌بوونی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره‌كه‌ى لێكەوتەوە ، ئەوەی مایەی دڵخۆشییە ئەوانەی هەڵەبجەیان كیمیابارانكرد بە سزای شایستەی خۆیان گەیشتن و دادوەرێكی هەڵەبجەییش دادگایی كردن. ئێمە لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك هەر ناوەندێكی تر خۆمان بەقەرزارباری شاری هەڵەبجە دەزانین و ئەوەی لەتوانادا بوبێت ئەنجاممان داوە بۆ خزمەتی خەڵكی هەڵەبجەی خۆشەویست بە كردنەوەی كۆلیجی تەكنیكی زانستە پراكتیكییەكانی هەڵەبجەو پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە و لەبەرنامەشمان دایە فراوانتری بكەین، چاومان له‌ ئاسۆی فراوانبوونی شاره‌كه‌و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌و گونجاوە بۆ دانیشتوانی به‌شه‌ره‌فی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌‌ چونكە لەدێر زەمانەوە هەڵەبجەو هەڵەبجەییەكان شۆڕەسواری مەیدانی زانست و شۆڕش و خەبات و ئەدەب و هونەرو زۆر لایەنی تر بوون. لەم سەردەمی كۆرۆنایەشدا پێویستە هەموان ئاگاداری تەندروستی خۆمان بین و سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانیانمان و ڕێنماییمان دەكەن و دەمانپارێزن. هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی سەرجەم شه‌هیدانی كوردستان به‌تایبه‌تی شه‌هیدانی به‌گازخنكاوی تاوانی 16/3/1988 ی هه‌ڵه‌بجه‌ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكان 2020/3/16
This shortcode LP Profile only use on the page Profile