ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی خزمەتگوزارى خوێندنی ئەلیکترۆنى(ئۆنلاین) بۆ مامۆستایان و خوێندکاران
بە هۆی ئەو باروودۆخەکەى کە هەرێم و عێراق و گشت جیهانى تێکەوتوە ئەویش بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنایە و بوەتە هۆى وەستاندنى پرۆسەی خوێندن و پەروەردە و فێرکردن لە گشت خوێندنگاکان و زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمى کوردستان ، بۆ ئەوەى چیتر خوێندکارانى زانکۆ لە پرۆسەى خوێندن دانەبڕین، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی خوێندنی ئەلیكترۆنی (ئۆنلاین) بۆ خوێندكاران تەواوكردوە.
هەر بۆ ئەو مەبەستەش م.جمال كاك برا بەڕێوەبەری تەكنەلۆجیای زانیاری و ئامار لەسەرۆكایەتی زانكۆ ووردەكاری پرۆسەكەی بۆ سایتی زانكۆ خستەڕوو:
لەسەر فەرمانى سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى وە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ لە بەروارى ٨ ی ئاداری ٢٠٢٠لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى زانکۆ سیمینارێکمان پێشکەشکرد لەسەر سیستمى بە ئەلیکترۆنیکردنى زانکۆ (زانکۆ لە ڕووى دابینکردنى خزمەتگوزارى ئەلیکترۆنى بۆ مامۆستایان و خوێندکاران لە ئێستادا لە چ ئاستێکدایە وە چ هەنگاوێکى تر لە بوارى جێبەجێکردندایە) تا خوێندکاران لە رێگەى مامۆستاکانیانەوە گشت پێداویستى وانەکان بگات بەدەستیان.
هەنگاوى یەکەم/
خۆشبەختانە زانکۆمان/بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار لە ساڵى ٢٠١٣-٢٠١٤ ەوە خزمەتگوزاری دابینکردنى ئیمەیلی زانکۆیی بۆ گشت مامۆستایان دابینکردوە وە لە هەمان کاتدا خزمەتگوزارى ئۆنلاین (کلاسرووم) کە تیایدا مامۆستایان زۆر بە ئاسانى دەتوانن خوێندکارەکانیان بانگهێشت بکەن بۆ ناو پۆرتاڵ تایبەت بە (کلاسرووم) کە مامۆستا لەوێدا گشت وانە و پێداویستییەکانى ئەپلۆدکردوە لە ئەکاونتەکەى وە خوێندکارەکان دەتوانن لە هەر جێگە و لە هەر کاتێکدا بێت بەکاری بێنن.
هەر بۆ ئەو مەبەستە و زیاتر هاندانى مامۆستایان و وخوێندکاران لە سەر بەکارهێنانى ئەو سیستمە بەڕێوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار چەند تووڵێکى تری ئامادەکردوە کە مامۆستایان دەتوانن سەرەتا (کلاسرووم) دروست بکەن وە پاشان گەر خوازیاربن لە رێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانس دەتوانن لەگەل خوێندکارەکان بە ئۆنلاین وانەکان بڵێنەوە وە یاخود مامۆستا دەتوانێت شەیری وانەکان بە شێوازى پاوەرپۆینت یان پی دی ئێف یان ڤیدیۆ… ) بکات لەگەل خوێندکارەکانى وە بەکارهێنانى ئەو بەرنامانە زۆر لە گەل مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپ گونجاوە و بەکارهێنانى زۆر ئاسانە کە لە رێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە مامۆستایان دەتوانن فێر ببن وە هەر یەک لە مامۆستایان و خوێندکاران دەتوانن ئەپلیکەیشنى تایبەت لە مۆبایلەکانیان دابەزێنن کە لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مامۆستایانى بەڕێز دەتوانن لەم لینکەوە داخلی کلاسرووم ببن لە ڕێگەى ئەکاونتى ئیمەیلی زانکۆوە
بۆ بینینی ڕێبەرى بەکارهێنانى گوگل (کلاسرووم) بە ڤیدیۆ کرتە لێرە بکە
بۆ داونلۆدکردنى گوگل کلاسرووم لە ئامێرەکانى Android کرتە لێرە بکە
بۆ داونلۆدکردنى گوگل کلاسرووم لە ئامێرەکانى iOS کرتە لێرە بکە
مامۆستایانى بەڕێز دەتوانن لەم لینکەوە داخلی ڤیدیۆکۆنفرانس(Meet) ببن لە ڕێگەى ئەکاونتى ئیمەیلی زانکۆوە
بۆ بینینی ڕێبەرى بەکارهێنانى ڤیدیۆ کۆنفرانس(Meet) کرتە لێرە بکە
بۆ داونلۆدکردنى ڤیدیۆکۆنفرانس(Meet) لە ئامێرەکانى Android کرتە لێرە بکە
بۆ داونلۆدکردنى ڤیدیۆکۆنفرانس(Meet) لە ئامێرەکانى iOS کرتە لێرە بکە
بۆ هەر زانیارى و پرسیار دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ئیمەلی زانکۆ info@spu.edu.iq
هەنگاوى دووەم/
دابینکردنى سیستمى (پۆرتاڵی ئەلیکترۆنى زانکۆSPU E-Portal System ) لە رێگەى ئەم سیستمەوە و لە هەنگاوى یەکەمدا مامۆستایان دەتوانن گشت چالاکییەکانى دڵنیایی جۆرى ( هەگبەى مامۆستا و زانستى خوازی بەردەوام و فیدباک) لە ڕێگاى پۆرتاڵێکى تایبەت بە مامۆستا و هەر مامۆستایەک لە ڕێگاى ئەکاونتى تایبەت بە خۆی گشت چالاکییەکان پێکەش بکات کە ئەمەش هەنگاوى یەکەمە لەو سیستمەدا .
سیستمى ئاماژەپێدراو لە رێگەى لیژنەیەکى تایبەت لە زانکۆ جێ بەجێ دەکرێت لە لایەن بەریوەبەرایەتى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار وە هۆبەى دڵنیایی جۆرى زانکۆ کە سەرۆکى لیژنەکە بەڕێز پرفیسۆر د.سۆران ابوبکر سعید /یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى بالا وە ( م.جمال کاک برا /بەریوەبەرى تەکنۆلۆجیاى زانیارى و ئامار) (م.گولالە علی حمە امین / بەرپرسی هۆبەى دڵنیایی جۆرى زانکۆ) (م.ڕێناس وریا/بەرپرسی دلنیایی جۆرى کۆلێجى تەکنیکى ئینفۆرماتیک) (م.کاوان فائق احمد/مامۆستا لە کۆلێجى تەکنیکى ئەندازیارى) هەستاون بە ئامادەکردنى سیستمەکە و لە ئێستادا سیستمەکە ئامادەیە بکەوێتە بوارى جێبەجێ کردن- بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا لە هەرکۆلێج و پەیمانگایەک بەرپرسی دڵنیایی جۆرى کۆلێج/پەیمانگا لە خولێکى تایبەت بەم سیستمە بەشداردەبن(ئاگاداردەکرێنەوە) وە دواتر سیستمەکە لە مانگى ئەپرلى ٢٠٢٠ بە تەواوى دەکەوێتە بوراى جێبەجێ کردن.
کۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانکۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانکۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانکۆ