وۆركشۆپێكی زانستی بۆ كارمەندە تاقیگەییەكانی وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەچوو
بەئامانجی زیاتر پێدانی زانست و زانیاری بە كارمەندانی تاقیگەیی لە نەخۆشخانەكانی حكومەتدا، رۆژی (2020/3/11) كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سەرۆكایەتی زانكۆ و لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ۆركشۆپێكی زانستی بۆ كارمەندە تاقیگەییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێكخست.
كە تیایدا سەرجەم ئەو تەكنیكە پێشكەوتووانەی كە لەجبهاندا بۆ دیاری كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەستن بە بەشداربووان ئاشناكران، وانەكانیش بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی لەلایەن (د.سالار ابراهیم و د.تەیب ئەحمەد)ەوە وترانەوە.
لە بەرامبەریشدا بەشداربووان دەستخۆشی خۆیان ئاڕاستەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد و هیوایان خواست كە بەردەوام ناوەندە ئەكادیمییەكان ۆركشۆپی زانستی لەو جۆرە ئەنجامبدەن، بە تایبەت لە ئێستادا ناوەندە تەندروستییەكان پێویستییەكی زۆریان بە تەكنیك كاری كارامەو پسپۆر هەیە بۆ دیاریكردنی ڤاپرۆسی كۆرۆنا كە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە، لای خۆشیەوە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی وەك هەمیشە بەڵێنی پێدان كە لە خزمەتی رەوشی تەندروستی و پاراستنی گیانی هاونیشتمانیاندا بێت.