Back

‎بەھاوکاری پەیمانگای تەکنیکی کەلار تاقیگەیەکی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا كرایەوە

‎ لەبەر رۆشنایی بڕیارو ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بۆ هاوکاریکردنی ناوەندە تەندروستییەکان لە بەرەنگاربوونەوە و گرتنەبەری زیاتری ڕێوشوێنی خۆپاراستن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، نەخۆشخانەی گشتی کەلار بەهاوکاری پەیمانگای تەکنیکی کەلار تاقیگەیەکی پێشکەوتوو و تایبەت بە دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی (کۆرۆنا)ی کردەوە. ‎ئەمرۆ دووشەممە (9 ی مارسى۲٠۲٠) بە سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى دوو مامۆستای پەیمانگای تەکنیکی کەلار هەریەکە لە ( م.کامران محمد علی) و ( م.حسن محمد تۆفیق) پسپۆری مۆلیکویلەر مایکرۆبایۆلۆجی ( م.ایاد محمد علی) لێپرسراوی تاقیگەکانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار پشکنینین بۆ ( ١٥١ ) تمونە ئەنجامدا کە لەو کەسانە وەرگیرابوو لە دەرەوەی شارەکانی هەرێم گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان و لە کەرەنتینەى کەلار ماونەتەوە ، وە پشکنینەکان به‌ ئامێره‌کانى (PCR) و (Electrophoresis) ئەنجام دەدرێت بۆ ترشی ناوه‌کى (DNA ) ، وه‌ خۆش بەختانە تاکو ئێستا هیچ حالەتێکی توش بوو تۆمار نەکراوە. ‎ ئەمەش یەکەمجارە لە ناوچەی گەرمیان و لە شاری کەلار کاری لەو جۆرە ئەنجام دەدرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی دەڤەرەکە ‎لای خۆشیەوە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەكنیكی كەلار دەستخۆشی لە هەردوو مامۆستای ناوبراو دەكات و هیوای سەلامەتیان بۆ دەخوازین.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile