ماوەى تانەگرتن بۆ پێشكەشكارانى خوێندنى ماستەر و دكتۆرا درێژكرایەوە
لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى كوردستان و لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە پێشكەشكارانى خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و دبلۆمی باڵا بڕیاردرا ماوەى تانەگرتن لە ئەنجامى تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەى دوو رۆژى دیكە واتا تاكۆتایی دەوامى فەرمى رۆژى سێشەممە 2020/3/10 درێژبكرێتەوە.