Back

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە ژنان دەكات

بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پیرۆزبایی لە فەرمانبەرانی ژنانی زانكۆ و كوردستان و تەواوی جیهان دەكات، كە شانبەشانی پیاوان لە سەرجەم كایەكاندا خزمەتیان بە كۆمەڵگا و گەلەكەمان كردووە بە تایبەتی لە زانكۆ و پەیمانگاكان و ناوەندەكانی خوێندندا، وە هیوادارە زیاتر پشتیوانی ژنان بكرێت و تەواوی مافەكانیان بۆ دەستبەر بكرێت. لەئێستاشدا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی خاوەنی سەنتەرێكی چالاك و گرنگە بەناوی سەنتەری جێندەری، كە لە رێگەی لەم سەنتەرەوە كاردەكرێت بە ئامانجی پشتگیریكردن و بەدیارخستنی وزە و تواناكانی ژنان لە سەرجەم بوارەكاندا، كە یەكەمین سیمپۆزیۆمی زانستی تایبەت بە پرسی ژنان لە كایەكانی میدیا و ئابووری و یاسا و رامیاری ئەنجامدا لەگەڵ چەندین چالاكی دیكەی زانستی و ئەكادیمیی تایبەت بەو بوارە. لە كۆتاییدا سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوا دەكات مافەكانی ژنان زیاتر بەدیبهێندرێت و یاساكانی تایبەت بە ژنان بەجۆرێك هەمواربكرێتەوە كە خزمەتی باشتر بەدۆزی ژنان بكات لە كوردستاندا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile