خولی تۆپی پێی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە كۆتایپێهات
بە چاودێری بەڕێز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەرێوبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەكان/هۆبەی چالاكیە گشتیەكان خولێكی یاری تۆپی پێی بۆ چەند تیپێكی تۆپی پێ رێكخست،لە ژێر ناوی خولی (یادی كیمیا بارانی هەڵەبجە) بەرواری 17/3/2015 كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ یاری كۆتایی سازكرا كە لەنێوان ناوەندی كوردستانی و شەهید نەوزاد.
شایانی باسە كۆی گشتی (9) تیپ لەخوولەكەدا بەشداربوون، خوولەكە لە بەرواری 28/2/2015 دەستیپێكرد لە كۆتایی یارییەكەشدا خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمدا دابەش كرا، ئەمە جگە لەوەی خەڵات بەسەر ناوبژیوانانی یارییەكەو تیپی نموونەییشدا دابەشكرا.