Back

‎لە بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و بازاڕگەری خوێندن بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوامە

‎لە بەشی پەیوەندییە گشتیەکان و بازاڕگەری لە کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، بە شێوەی ئۆنڵاین دوو وانە لەگەڵ خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشەکە خوێندران. ‎دوای ئەوەی بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرگای هۆڵەکانی خوێندن داخران و پڕۆسەی خوێندن وەستێندرا، لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری، ئەمساڵیش هاوشێوەی پار بە ئۆنڵاین وانە بە خوێندکاران وترایەوە. ‎لەم بارەیەوە د.کاروان ڕایگەیاند: لەگەڵ خوێندکاران ڕێککەوتین بەشێکی پڕۆسەی خوێندن بکەین بە ئۆنڵاین و بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە درێژە بە خوێندنی وانەکان بدەین، چونکە ئێستا بە هۆی مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خوێندن لە نێو زانکۆکاندا وەستاوە، وتیشی: لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی سێشەممە، لە سەعات چواری دوای نیوەڕۆوە، بۆ ماوەی کاتژمێرێک و 20 خولەک، بە دوو وانەی 40 خولەکی و بەشداریی 22 خوێندکار، وانەی پراکتیکمان بە ئۆنڵاین خوێند. ‎لە وانەکاندا، هەروەک لە ناو پۆلی کلاسیکدا، خوێندکاران پەرۆشانە و چالاکانە بەشداریی گفتوگۆکان بوون بە پرسیارکردن و وەڵام و خستنەڕووی زانیاری و بۆچوونەکانیان. ‎هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەم شێوازی ئۆنڵاینەی خوێندن، بۆ بارودۆخی هاوشێوەی ئێستای کوردستان و جیهان کە مەترسیی کۆرۆنا کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر خوێندن و زۆر بواری تر کردووە، زۆر گونجاوە و سوودی زۆری هەیە، بەڵام بێگومان ئەگەر کارەبا و ئینتەرنێت رێگە بدەن. ‎شایانی باسە، ساڵی پار، لە لایەن د.کاروان عەلی سەرۆکی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەریی کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی، بۆ یەکەمجار لە کوردستان و عیراق، وانەی ئۆنڵاین لەبەشەکە خوێندرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile