Back

کاندیدان و خوازیارانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین پەڵپ پێشكەش بكەن

دوێنێ 4 ی ئاداری 2020 زانكۆی پۆلیتەكنیی سلێمانی ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى( دكتۆراو ماستەرو دبلۆمی باڵا) ڕاگەیاند.

ئەنجامەكان لەسەرجەم وێب سایتی زانكۆی پۆلیتەكنیی سلێمانی ڕاگەیەنرا، شایانی باسە ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سێنتەرەکان (٩٨٣) بەشداربو بوە، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى (٧٢) كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٨/٣/٢٠٢٠).

کاندیدان و خوازیاران دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین پەڵپ پێشكەش بەلیژنەی تاقیكردنەوەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بكەن لەسەر ئەنجامەكان لەم لینكە دا .

This shortcode LP Profile only use on the page Profile