Back

بەكارهێنانی دەرمانی دژەمیکرۆب و پاکژکەرەوەی دژە بەکتریا و ڤایرۆس لە کۆلیجی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە

ئەمرۆبەرواری ۳ـ۳ـ۲٠۲٠ لەکۆلێجی تەکنیکی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێج بەهاوکاری هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەگشتیەکان، لە هەڵمەتێكیان بۆ ڕشتنی دژەمیکرۆبی پاکژکەرەوەی ئەنتی باێۆتیک ودەرمان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ومێرووی زیانبەخش لە بینای کۆلێج دەستی پێ‌ كرد “هەڵمەتەكە بۆ ئەوەیە ڕێگری بكەین لە نەخۆشیە گوازراوەکان”. بەمەبەستی ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی گوێزەرەوە و لەناوبردنی مێرووی زیان بەخش ڤایرۆسە گواستراوەکانە. لە پێناو خۆپاراستن و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پەتایەی كە زۆربەی ووڵاتانی جیهانی گرتۆتەوەوڤایرۆسی کۆرۆنا باشترین ڕێگا چارەش خۆپاراستنە وە بەكارهێنانی هۆكارەكانی خۆپارێزیە ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش هۆبەی تەندروستی وسەلامەتی کۆلێج بەهاوکاری هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەگشتیەکان هەستان بەدابەش کردنی دەست کێش و دەمامک و مادەی تەعقیم و پاکەرەو دابەش کردنی نامیلکەو هەڵواسینی پۆستەری هۆشیاری و ڕشتنی دەرمانی دژەمیکرۆبی پاکژکەرەو مادەی کیمیاوی ئەنتی بایوتیک لە سەرجەم ڕاڕەوو هۆبەکان و هۆڵەکانی خویندن و تاقیگە کانی خوێندکاران و ئەو جێگایانەی كە هەستیارن و بەركەوتەیان لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران وفەرمانبەراندا دەبێت.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile