Back

ڕاگه‌یاندنی ده‌رفه‌تی (30) زه‌ماله‌ی خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا له‌ وڵاتی هه‌نگاریا

دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی (هەنگاریا) سی (٣٠) زەمالەی خوێندنی پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى لاى خوارەوەیە:

یەکەم/ (١٠) زەمالاتی خوێندن (بەکالۆریۆس) لە وڵاتی هەنگاریا، مه‌رجه‌كان:

1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

2. دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت بەپێیی تایبەتمەندی بەرنامەکە.

3. دەبێت تەمەنی لە (٢٥) ساڵ زیاتر نەبێت.

4. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی بێت لە Pearson و، IBT TOEFL. (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

5. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

6. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

7. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، مانگانە بڕی (٤٠٤٦٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت. له‌ هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

8. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە بریتیە لە ڕێكه‌وتی (٥/٤/٢٠١٥).

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بریتین له‌:

دوەم: (٢٠) زەماله‌ی خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتی هەنگاریا

مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە وڵاتی هەنگاریا بیست (١٠ ماستەر و ١٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

أ. مەرجەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر:

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی به‌كالۆریۆس.

3. یەکەم و دوهەم و سێیەمی سەر ئاستی بەشەکان لە زانکۆکانی کوردستان، كه‌ لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٣- 2014) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان به‌ده‌ستهێناوه‌ لە مەرجی دو ساڵ تێپەڕبون بەسەر دەرچونیان دەبەخشرێن.

4. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.

5. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت

6. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

7. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

9. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (٤٠٤٦٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

10. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە تا ڕێكه‌وتی (٥/٤/٢٠١٥) ده‌بێت.

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر بریتین له‌:

دكتۆرا:

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامەی ماسته‌ر.

3. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪70) کەمتر نەبێت.

4. دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت

5. خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS، یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان بێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (خشتەی بەراوردکاری هاوپێچە)

6. ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. له‌ هه‌مان كاتدا پڕۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

7. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

8. کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی (١٠٠٠٠٠) فۆرێنتی هەنگاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، له‌هه‌مان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

9. دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەی خوارەوە تا ڕێكه‌وتی (٥/٤/٢٠١٥) ده‌بێت.

پسپۆڕییه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا/ دكتۆرا بریتین له‌:

تێبینی:

– ئەو بەڕێزانەی ئارەزوی پێشکەشکردنی داواکاری دەکەن، پێویستە لە ڕیگەی ئەم لینکەی خواره‌وه‌ فۆرمی پێشکەشکردنی ئەلکترۆنی پڕ بکەنەوە، دواین كات ڕێكه‌وتی (5/4/2015)ه‌.

یان کرتە لێرە بکە https://docs.google.com/forms/d/1WrQWk7rcLcBnTSWyN5owS-kYo8DX6wNNPWR3-CMrZks/viewform?c=0&w=1

— لە خوارەوە خشتەی بەراوردکاری تاقیکردنەوە ستانداردەکانی توانستی زمان

This shortcode LP Profile only use on the page Profile