
بەكارهێنانی دژەمیکرۆبی پاکژکەرەوەی (ئیسانۆڵ) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی
لە پێناو خۆپاراستن و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پەتایەی كە زۆربەی ووڵاتانی جیهانی گرتۆتەوەو باشترین ڕێگا چارەش خۆپاراستنە وە بەكارهێنانی هۆكارەكانی خۆپارێزی ، هەر بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری هەستان بەڕشتنی دەرمانی دژەمیکرۆبی پاکژکەرەوەی ئیسانۆڵ لە سەرجەم ڕاڕەوو ئەو جێگایانەی كە هەستیارن و بەركەوتەیان لەگەڵ فەرمانبەراندا دەبێت.