
چالاکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لێی ، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەر لەسەرەتاوە وەك ناوەندێكی زانستی و ئەكادیمی پشت بەست بەتواناو لێهاتویی مامۆستایان و خوێندكارانی بەشە تەندروستییەكانی زانكۆ هەڵمەتی هۆشیاری و خۆپارێزی ڕاگەیاند كە لەلایەن هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی و بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانەوە سەرپەرشتی دەكرێت ، لە هەڵمەتەكەدا سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداربوون بە ئامادەكردنی سیمپۆزیۆم و وۆركشۆپ و سیمیناری تایبەت بەو پەتایە و هەروەها هۆشیاركردنەوەی هاونیشتمانیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجەش.
هەڵمەتەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن پ.ی.د. ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرپەرشتی دەكرێت و تا ئەم ساتە چەندین چالاكی جۆراو جۆر پێشكەشكراون كە جێ ی دەستخۆشی هاوڵاتیان و ناوەندە ئەكادیمییەكانەو بەردەوام لەڕێگەی مامۆستایان و كادیرە تەندروستییەكانی زانكۆوە لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ زیاتر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا مامۆستایان و تاقیگە تەندروستییەكانی زانكۆ خراوەتە خزمەت بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ هەر كارێكی پێویست بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە.
ئەمەش ئەو كاروچالاكیانەیە كە لە 2020/1/29 وە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی پێ ی هەستاوە و بەردەوام لەخزمەت هەر كارێكدا دەبێت كە كوردستان و شاری سلێمانی پێویستی پێ ی بێت و چالاكییەكانیش بەردەوامیان دەبێت بەپێ ی بارودۆخەكە.
(پێشكەشكردنی 12 دوازدە سیمیناری زانستی ، بەڕێوەچوونی 2دوو سیمپۆزیۆم ، 6 شەش هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ بازاڕو شوێنە گشتییەكان ، دەرچواندنی پەڕتوكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە یەكەم بڵاوكراوەو كتێبی زانستیە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و بە ژمارەی سپاردنی وەزارەتی رۆشنبیری 1371 ، پێشكەشكردنی 5 وۆركشۆپ ، دابەشکردنی پێداویستی خۆپارێزی بۆ کۆلێج و پەیمانگاکان و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ، سەردانی 5 قوتابخانەی سەرەتایی لەناو شارو دەرەوەی شار، ناساندنی ئامێری پێوانەی گەرمی و بەکارهێنانی ، دروستکردنی برەوشەری تایبەت و چاپکردنی بۆ سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان هەروەها دروستکردنی برەوشەر لەلایەن كۆلیجی تەكنیكی کارگێڕی و كۆلیجی تەكنیكی تەندروستی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاوکراوەتەوە)