
چەندین كەلوپەلی تەندروستی بەسەر كۆلێج و پەیمانگانی زانكۆ دابەشكرا
لەدرێژەی هەڵمەتی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ یەكشەممە 2020/3/1 بەبڕیاری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆكایەتی زانكۆ هەستا بە دابەشكردنی چەندین كەلوپەلی تەندروستی بەسەر كۆلێج و پەیمانگاكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەرۆكایەتی زانكۆدا بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی هەڵمەتێكی چڕی هۆشیاری تەندروستی لە شوێنە گشتییەكان و ناوەندەكانی خوێندن و كۆلێج و پەیمانگاندا دەستپێكردووە بەئامانجی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و رێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، لەئێستاشدا هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامی هەیە.