Back

پرسەنامەی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەكەی و سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی: بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری پرۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د.محەمەد رەئوف-مان پێگەیشت كە یەكێك بوو لە كەسایەتییە ئەكادیمییە گرنگەكانی كوردستان و زانكۆی سلێمانی، كە ساڵانێكی زۆری تەمەنی بە خزمەتكردنی زانكۆ و زانستی بواری ئابووری بەخشیبوو، لەدەستدانی ئەو پڕۆفیسۆرە بۆشاییەكی گەورە بۆ بواری ئابووری لە كوردستان و ناوەندە ئەكادیمییەكان دروست دەكات. بەناوی سەرۆكایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی دەكەین و داواكارین لە یەزدانی مەزن سەبووری بە كەسوكارەكەی بدات و بە بەهەشتی بەرینی شادی بكات. سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی 2020/3/1
This shortcode LP Profile only use on the page Profile